خودا بیستێنێ حەقم لە دایەت
ئەی وەی زارا گیان دیدەم زارا
من جەورم کێشای،کێ نیشت لە سایەت
ئەی وەی زارا گیان دیدەم زارا
با بڕوا یارم بەو لەنجەو لارە
سووبح و ئێوارە ماچ قەرزدارە
شاھیدیم بۆ بدەن زۆر مەزەدارە
ئەی وەی زارا گیان دیدەم زارا
کزەیەک لە من یەکێک لە شەماڵ
ئەی وەی زارا گیان دیدەم زارا
بیبڕین بە باڵای یاری بێ خەیاڵ
ئەی وەی زارا گیان دیدەم زارا
قەڵا و حاجی ئاباد چۆمیان نێوانە
ئەی وەی زارا گیان دیدەم زارا
بێ باڵای یاری خۆم ماڵم وێرانە
ئەی وەی زارا گیان دیدەم زارا
خودایە ھەڵکەنی ئەو کێوە لە بن
ئەی وەی زارا گیان دیدەم زارا
بەڵکم دەرکەوێ عەمر و چاوی من
ئەرێ وەی زارا گیان دیدەم زارا
جا چۆن وا دەبێ غەرقم کەی لە غەم
ئەی وەی زارا گیان دیدەم زارا
مەیلم بدەیە، یان زۆر و یان کەم
ئەی وەی زارا گیان دیدەم زارا