متن آهنگ
من دەڵێم شاری دڵم باخ و گوڵستانە کە چی
عەقل ئەڵێ نا پەسەنە شۆڕشی مەستانە نەچی
من دەڵێم نۆختەیی ئەو ڕەوزەنی ئیمانە دەچم
ئەو دەڵێ نا ڕەشە جێی ڕاوگەیی شەیتانە نەچی
من دەڵێم مەسکەن و ئارامگەیی جانانە دەچم

ئەو دەڵێ سەر بەسەری تێک چووە وێرانە نەچی
من دەڵێم جێگەیی هەر شێت و جنوونانە دەچم
ئەو دەڵێ نا زەدەیی پەنجەیی پریانە نەچی
من دەڵێم مەرکەزی ئەسراری حەریفانە دەچم
ئەو دەڵێ جێی تەمەعی چاوی حەسوودانە نەچی
من دەڵێم وەختی خەتەر مامەن و قەڵغانە دەچم
ئەو دەڵێ نا زەدەیی پەنجەیی پریانە نەچی
لەم هەموو چوون و نەچوونە سەری سووڕ ما کامیل
من دەڵێم جوانە دەچم ئەو دەڵێ وا جوانە نەچی