باوانەکەی بابی من تۆی، هێز و هەناوم
لەو رۆژەی من لە تۆ بڕام، لە رەنگ گۆڕاوم
هاتم لە جێژوانێ نەبووی، شل بوو هەنگاوم
لە خەستەخانە کەوتووم، چاو بە مۆلەق وەستاوم
کاغەز دەنووسم بۆ لەیلا، بە دڵێکی پڕ لە خوێنەوە
چریکەی قورینگان دێ لە حەوا، دەڵێن کوێستانچین دێنەوە
شەو داوەتیان گرت بە رێزە، (ئەی) لالەبەدەستان
چەند رێک و شۆخ و تەمیزی، کیژۆڵەی کوردوستان
باوانەکەی بابی زیرەک، شۆخ و داماوی
بۆچی ماڵی وێرانم زەردی، لە رەنگ گۆڕاوی
کیژۆڵەی کوردوستانی لە گەل بەجێماوی
برا کوژراو و بە ملم ماڵت سووتاوی
کاغەز دەنووسم بۆ ئایشێ، بە دڵێکی پڕ لە خوێنەوە
چریکەی قورینگان دێ لە حەوا، دەڵێن کوێستانچین دێنەوە
شەو داوەتیان گرت بە رێزە، (ئەی) لالەبەدەستان
چەند رێک و شۆخ و تەمیزی، کیژۆڵەی کوردوستان
چاوت ئەستێرەی شەوێ، کوڵمت دەندووکی کەوێ
باسکم بۆبکە بە سەرین، مەرگم رەپێشتکەوێ
لە من و لە گولەکەی مێردت کاممانت زۆر خۆشدەوێ
رەبی لە پێشدا بمرم مەرگم رەپێشتکەوێ
سازبن با بچین بۆ داوەتێ، داوەت خۆشە و خۆمانە
شایی و گۆڤەندی وا خۆشە، گەلێک لەبەر دڵانە
با بڕۆین بەم تەپوتۆزە هەوری لە ملان ئاڵۆزە
باسکم لە ژوور سەرینێ، جەحەندەم دەشکێ گۆزە
لەبەر دایکی نەموێرا لێیبکەم جەژنەپیرۆزە
سازبن با بچین بۆ داوەتێ، داوەت گەرمە و خۆمانە
شایی و گۆڤەندی وا خۆشە گەلێک لەبەر دڵانە
سوێند بە وەڵڵا و بیللایە بەو دەردی لە دڵمدایە
جوان و لێو ئاڵ خاڵدارە، لەزەت هەر لەوەیدایە
پێمگوت وەرە با جووتبین زووبە وەرە سەودایە
دیقم کرد بۆ باڵای تۆ بە غەوسی لە بەغدایە
سازبن با بچین بۆ داوەتێ، داوەت گەرمە و خۆمانە
شایی و گۆڤەندی وا خۆشە و گەلێک لەسەر دڵانە
شایی و گۆڤەندی وا خۆشە گەلێک لەسەر دڵانە
خۆشم دەوێ بە دینم، کیژۆڵەی کوردستانە