متن آهنگ هاتبووم ببمه ئاوالی:
جوانی باڵا‌و دم و چاو به‌هره‌ی تا سه‌ر نین بۆ پیاو
هه‌زار چاو جوان قه‌د باریک هاتبووم ببمه ئاواڵی
که‌وتوونه چاڵی تاریک که‌وتمه هه‌واری خاڵی
ئه‌ی دڵه ره‌نجه‌رۆ بی هه‌ر وه‌کوو ره‌نجه‌رۆ بووی
من پێم وابوو تۆ دۆستی هاتبووم ببمه ئاواڵی
دۆستێکی سه‌ربه‌خۆ بووی که‌وتمه هه‌واری خاڵی
لێم مه‌پرسن لێم گه‌ڕێن به دوای من دا مه‌گه‌رێن
ئێمه چاومان له وی بوو هاتبووم ببمه ئاواڵی
ئه‌و چاوی وا له ده‌رێن که‌وتمه هه‌واری خاڵی
به‌هار رۆیی گوڵ نه‌ما شادی بۆ بولبول نه‌ما
به‌رگ و نه‌وای دڵ نەما هاتبووم ببمه ئاواڵی
به جێی هێشتم نه‌مزانی که‌وتمه هه‌واری خاڵی
بۆ ده‌تفه‌رموو بۆ تۆ نابم چۆنی تۆ ده‌فه‌رمووی وابم
که‌وتبوومه بەندیخانێ هاتبووم ببمه ئاواڵی
به یادی تۆوه مابووم که‌وتمه هه‌واری خاڵی